ئەمەریکا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی کردە سەر یەمەن

جاڕێکی دیکە ئەمەریکا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی کردە سەر پارێزگای حودەیدە .

ئەمەریکا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کردە سەر دوورگەی کامەران لە حودەیدە و هەروەها چەند ناوچەیەکی دیکەشی بۆمباران کرد.

ئەمەریکا هەشت هێرشی ئاسمانی کردە سەر پێگە و سەکۆی مووشەکیی حووسییەکانیان لە دوورگەی کامەران لە حودەیدە.

ئەمەریکا پشتڕاستی کردەوە، هێرشە ئاسمانییەکانی دیکەی پێگەکانی حووسییەکانیان لە شارۆچکەی جوبە لە باشووری شاری مەئریب، بۆمباران کردووە.

لەلایەکی دیکەوە میدیاکانی سەر بە حووسییەکان بڵاویان کردەوە، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا، لانیکەم 12 کەس کوژراون و 30 کەسی دیکەش بریندار بوون.

شەوی شەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا هێرشێکی چڕی ئاسمانییان کردە سەر یەمەن، میدیای حووسییەکان ڕایانگەیاند " ئەمەریکا نزیکەی 50 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر چوار پارێزگای یەمەن؛ ئەمەش یەکێک بووە لە درێژترین هێرشی ئاسمانیی ئەمەریکا بۆ سەر یەمەن لەم ماوەیەدا."

بۆمبارانەکە، شارەکانی سەنعا، حودەیدە هەروەها کەنار دەریاکان و چەند گەڕەکێکی لە پایتەختی یەمەن گرتووەتەوە.