هاتوچۆی هەولێر: ڕاییکردنی مامەڵە لەڕێگەی بریکارنامە نەوەستاوە و کاری پێ دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕوونکردنەوەی لەبارەی دەنگۆیەک بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە، مامەڵە کردن بە بریکارنامە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بەردەوامە و نەوەستاوە.

دووشەممە، 21ـی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە "ماوەی چەند ڕۆژێکە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە ڕاییکردنی مامەڵە بە بریکارنامە (وکالة) لەبەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەوەستێت و  کاری پێ ناکرێت، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری ئەو هاووڵاتیانەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیان بە بریکارنامە کردووە، سەردانمان بکەن و قەرەبالغیەکی زۆر لە بەشی تۆمار دروست بووە."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە "هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە ڕاییکردنی مامەڵە بەبریکارنامە لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان نەوەستاوە و بەردەوامیش کاری پێ دەکرێت ئەوەی هەیە تەنیا دەنگۆیە."

 
 
 
Fly Erbil Advertisment