بۆچی هەندێک کەس تووشی کۆرۆنا نەبوون و بەرگریشیان دژی ڤایرۆسەکە هەیە
توێژینەوەیەکی نوێ لەسەر کۆرۆنا
K24- هەولێر:
توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، هەندێک کەس کە پێشووتر تووشی نەخۆشییەکی هاوشێوەی کۆرۆنا بوون، بەرگریان بەرامبەر بە ڤایرۆسەکە هەیە.
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی سی ئێن ئێن، توێژینەوەکە تاقیکردنەوەی لەسەر 78 کەسی پێگەیشتوو کردووە لە ئەڵمانیا کە هیچیان تووشی کۆرۆنا نەبوون، 35%ـی ئەو کەسانە، خانەی تی “تی سێڵ”ـیان هەبووە کە دژی ڤایرۆسەکە دەجەنگێت.
خانەی تی، بەشێکە لە سیستمی بەرگری مرۆڤ و دژی نەخۆشی و ڤایرۆسەکان دەجەنگێت. توێژینەوەکە دەریخستووە، ئەو کەسانە پێشتر تووشی ڤایرۆسێک بوون کە سرووشتی ڤایرۆسەکە نزیک بووە لە کۆرۆنا، ئەمەش وای لە سیستمی بەرگری ئەوان کردووە، ئاشنا بن بە نەخۆشییەکە.
لە توێژینەوەکە کەسانی جیاواز هەڵبژێردراون کە تەمەنیان لە نێوان 21 بۆ 81 ساڵبووە.
ئەمەش دوای ئەوە ئەنجام درا، هەندێک کەس کە تەمەنیان هەبووە و برگریان بەهێز نەبووە، تووشی کۆرۆنا بوون نەخۆش نەکەوتوون.