سەرۆک بارزانی و سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی دۆخی سووریا و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
ڕۆژی سێشەممە، 22ـی نیسانی 2025، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە سەلاحەددین پێشوازیی لە محەمەد ئەحمەد ئەلیەماحی، سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا.
هەروەها لە دیدارەکەدا، ڕۆشنایی خرایە سەر پێویستیی هەماهەنگیی نێوان وڵاتانی عەرەبی بۆ پاراستنی سەقامگیری و بووژانەوە.
