سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی نوێی بەریتانیا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی كوردستان و بەریتانیا کردەوە
سێشەممە، 22ـی نیسانی 2025 سەرۆك مەسعود بارزانی، لە سەلاحەددین پێشوازیی لە عرفان سدیق، باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق كرد.
بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، لە دیدارەكەدا كە ئاندرۆ بیزلیكونسوڵی، گشتیی بریتانیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، لە سەرەتادا، سەرۆك بارزانی بەخێرهاتن و پیرۆزباییەكی گەرمی لە باڵیۆزی نوێی بریتانیا لە عێراق كرد بۆ دەستبەكاربوونی و وێڕای دەربڕینی هەموو جۆرە پاڵپشتییەكی خۆی، هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێی بریتانیا لە عێراق خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.
هەر لەو دیدارەدا باسی ڕووداوەكانی ناوچەكە بە گشتی و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدراڵ و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كرا.
لە كۆتایی ئەو دیدارەدا جەخت لە پەرەپێدانی دۆستایەتی و پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و بریتانیا كرایەوە.
