کونسوڵی فەرەنسا: پەیوەندییەکی پتەومان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە

یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان
یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان

کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: فەرەنسا داکۆکیکارێکی سەرسەختی هەرێمی کوردستانە، هەورەها سەرکردەکانی هەرێم و فەرەنسا پەیوەندییەکی پتەویان هەیە.

سێشەممە 22ـی نیسانی 2025، یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، لەمیانەی پێشکەشکردنی گوتارێکدا ئاماژەی بەوە دا، فەرەنسا و هەرێمی کوردستان مێژوویەکی دوورودرێژ و هەماهەنگییەکی فراوانیان پێکەوە هەیە.

ئاماژەی بەوە دا، فەرەنسا یەکێکە لە داکۆکیکارە سەرسەختەکانی هەرێمی کوردستان. یان برێم دەشڵێت: لەسەر ئاستی سەرکردایەتی سیاسیش، پەیوەندییەکی پتەومان لەگەڵ هەرێمەکە هەیە.

کونسوڵی گشتیی فەرەنسا، باسی لەوەش کرد، لەسەر ئاستی ئەمنی، خوێندن و ئابووری، پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا ناوازەیە، هەروەها  پێکەوە کاردەکەین بۆ سەقامگیریی ناوچەکە.

 
 
Fly Erbil Advertisment