گەنجێک بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بە بایسکیل 22 وڵات دەبڕێت

چوار ساڵ بەڕێوەبوو

K24- هەولێر:

یاسین غەڵام لە مەغریبەوە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بە بایسکیل چووە سعوودییە.

ئەو بایسکیلسوارە بە چوار ساڵ گەشتەکەی ئەنجامداوە و بە چەند وڵاتێکی ئەفریقیدا رۆیشتووە، بەڵام بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی، لەو وڵاتانە وەستاو و کاری کردووە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی دۆیچە ڤێلەی ئەڵمانی، یاسین وەکو وەرگێڕی عەرەبی- ئینگلیزی، یاخود وەکو شاگرد لە شوێنی کار، کاریکردووە.

بۆ ئەوەی رێگاکەی بۆ حەج دوور و درێژ و پڕ زەحمەتبێت، یاسین بە 22 وڵاتدا گوزەری کردووە و 31 هەزار کیلۆمەتری بڕیووە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هێشتا رێگا بە یاسین نەدراوە حەجەکەی بکات، بەڵام کاری بۆ دەکرێت و هێشتا دڵنیاییان نەداوەتێ.

ئەوەی جێی دڵخۆشی ئەو گەنجەیە، بەرپرسانی سعوودییە بەڵێنیان پێداوە، ساڵێکی تر رێگا بە خێزانەکەی بدەن بچنە حەج.