كێشەی كەمی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەی رزگاریی ھەولێر چارەسەركرا
231 نەخۆش لەو نەخۆشخانەیه ھەن
K24- ههولێر:
كێشەی كەمی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەی رزگاری شاری ھەولێر چارەسەركراوە و چەندین كۆگای تایبەت بە ئۆكسجین دابینكراون و ئێستا پڕن لە ئۆكسجین، بۆ ئەوەی لەكاتی پێویست بۆ نەخۆشەكان سوودی لێوەربگیرێت.
لە نەخۆشخانەی رزگاری شاری ھەولێر 231 نەخۆش ھەن و زیاتر لە 200 نەخۆش پێویستیان بە ئۆكسجین ھەیە و 10 نەخۆشیش باری تەندروستیان ناجێگیرە و لە بهشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکە چارەسەر وەردەگرن.
لە چەند رۆژی رابردوودا نەخۆشخانەی رزگاری لە ھەولێر دووچاری كەمی ئۆكسجین ببووهوه، بەڵام ئێستا بەو دوو كۆگایەی لە نەخۆشخانەکەدا ھەن لەگەڵ ئەو ٤٠٠ بتڵهی ئۆکسجین، كه لهبهردهستیانه، بەشی ٢٠ رۆژ پێداوستی نەخۆشەکان دەکات.
H.B