هەرێم قەرەناوی كۆمێنتاری كوردستان24 خەڵات كرا

یانەی نەورۆز پێش یارییەكەیان بەرامبەر زاخۆ سوپرایزی بۆ هەرێم قەرەناوی كرد

هێرش كەمال، جێگری سەرۆكی یانەی نەورۆز قەڵاغانی رێز و سوپاس پێشكەشی كۆمێنتاری كوردستان24 هەرێم قەرەناوی دەكات
هێرش كەمال، جێگری سەرۆكی یانەی نەورۆز قەڵاغانی رێز و سوپاس پێشكەشی كۆمێنتاری كوردستان24 هەرێم قەرەناوی دەكات

دەستەی كارگێری یانەی نەورۆز پێش یارییەكەیان لە دێربی كوردستان بەرامبەر زاخۆ خەڵاتێكی تایبەتی پێشكەشی هەرێم قەرەناوی كۆمێنتاری كوردستان24 كرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، 22 نیسانی 2025، لە مەراسیمێكدا، یانەی نەورۆز قەڵغانێكی تایبەتی پێشكەشی هەرێم قەرەناوی كۆمێنتاری كوردستان24 كرد، هۆكارەكەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هەرێم قەرەناوی لە ماوەی كاركردنی لە كوردستان24 رۆڵێكی كاریگەری هەبووە لە بەخشینی جۆش و خرۆش بە یاریگەكانی كوردستان و عێراق.
ساڵی رابردووش یانەی زاخۆ لەبەردەم زیاتر لە 25 هەزار هاندەر قەڵغانی رێز و سوپاسی پێشكەشی كۆمێنتارەكەی كوردستان24 كردووە و لە یاریی رابردووی یانەی زاخۆ لەنێو یاریگەی خۆیان هاندەران بە دروشم و هەڵواسینی وێنەی هەرێم قەرەناوی، سوپاسی كۆمێنتارەكەی كوردستان24ـیان كرد كە رۆڵێكی كاریگەری لە هاندان و پاڵپشتیكردنی یانە كوردستانییەكان هەبووە.

 

 

Fly Erbil Advertisment