سەرۆک بارزانی گەیشتە شوێنی ڕێوڕەسمی ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان

سەرۆک بارزانی گەیشتە شوێنی ڕێوڕەسمی ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان
سەرۆک بارزانی گەیشتە شوێنی ڕێوڕەسمی ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان

سەرۆک بارزانی گەیشتە هۆڵی بەڕێوچوونی یەکەمین ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان، لە شاری هەولێر. 

کاتژمێر 8:00ـیی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 23-04-2025، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جیهان و پەرلەمانتارانی وڵاتان و نوێنەرانی حکوومەتەکان لە ئەمەریکا، ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ژێر دروشمی ( بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا)، ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان دەستی پێ کرد.

 

 
 
 
 
 

 

بە دەستپێشخەریی سەرۆک بارزانی، یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان ئەم ڕێوڕەسمە دەکرێت و لە ئەمڕۆوە تا 25ی ئەم مانگە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی نزای نیشتمانی لە ژێر دروشمی (بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا) بەڕێوە دەچێت. 

زیاتر لە 600 کەسایەتیی بەشداری لەم بۆنە تایبەتەدا دەکەن، کە پێکهاتوون لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و ئایینی ئەمەریکایی، ئەندامانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا، دیپلۆماتکار، بەرپرسانی وڵاتان و کەسایەتیی ئایینی، کولتووری و کۆمەڵایەتیی وڵاتان.

Fly Erbil Advertisment