لویس ساکۆ: سوپاس بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ئەو دیدگایەی بۆ دیموکراسی هەیەتی
چوارشەممە، 23ـی نیسانی 2025، ڕۆژی نزای نیشتیمانی لە کوردستان بەڕێوەدەچێت، کاردیناڵ لویس ڕافایل ساکۆ، لە ڕیوەڕەسمەکە گوتی: زۆر سوپاس بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ڕێکخستنی ئەم بۆنەیە کە پێی دەڵێن ڕۆژی نزای نیشتیمانی.
ئاماژەی بەوەش کرد، سوپاس بۆ هرێمی کوردستان، بۆ ئەو دیدگایە ژیرانەی بۆ بەرجەستەکردنی دیموکراسیەت و دەسەڵات و فەرمانڕەوایی شارستانی هەیەتی، هەروەها ڕیزگرتن لە بەهاکان و نیشتیمانی و پێکەوە ژیان، هەروەها بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام لەگەڵ کڕۆکی ڕووداوە خەمگین و نیگەرانییەکان بوون.
لویس ساکۆ جەختیشی کردەوە، ناکرێت ئەوە لەبیر بکەین کە هەرێمی کوردستان هەزاران ئاوارەی مەسیحی لە خۆ گرتووە، هەروەها ئێستا لە ناوچەکەدا جەنگ و ناکۆکی زۆر هەیە، کە مەرگ و وێرانکارییەکان دەخوڵقینێت، ئەمەش بەسە کە تەماشای غەززە بکەین، کە ئەم جۆرە ڕووداوانە دابەشکاری دروست دەکەن، هەروەها هاوکێشە و پارسەنگی هێز دابەش دەکەن، بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
باسی لەوەش کرد، ئەو دۆخە ئەوە دەخوازێت کە گفتوگۆی زیاتر هەبێت بۆ کارکردنی هاوبەش و کە دڵنیایی چارەکردنی کێشە کەڵەکبووەکان بدات و بە ئاراستەی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی و ئاسایش هەنگاو بنێین، پێویستە یاسای نوێ هەبێت یەکسانی لە نێوان پێکهاتەکان لە خۆبگرێت، هانی بنیات نانەوە و گەشەپێدان بدەن.
کاردینال لویس ساکۆ، ڕوونیشی کردەوە، هەندێک یاسایی کۆن هەن کاریان پێدەکرێت، کەچی ئێمە لەسەردەمی خێرایی داین، بەهەمان شێوە ئەو پاشاگەرایەتییەی هەیە، نە موسڵمان نە جوو نە مەسیحی لە خۆناگرن، کێشە لە ئاینەکان نییە، بەڵکو کێشە لە قۆستنەوە و بەکارهێنانی ئاینەکان هەیە، لە پێناو ئامانجی سیاسیی و ئابووری.
ڕاشیگەیاند، خوای گەورە ئێمەی دروست کردووە، بۆ ئەوەی خوشک و برابین و بە ئاشتیی و خۆشی بژین، نەک یەکتر بکوژین، تاوەکوو ئێستاش لە جیهانی ئەمڕۆماندا ئاشتی پێویست و گرنگە، لەم ناوچەیەدا گەلانێکی زۆر ئازار دەچێژن بەهۆی جەنگ و ململانێکان.
ساکۆ ئاماژەی بەوەش دا، ئێمە پاپا فرانسیسمان لەدەستدا کە کەسایەتییەکی نایاب بوو، هەروەها ئەو دەنگێک بوو بۆ ڕووبەڕووبونەوەی جەنگ و گفتوگۆکردن ئاشتی، بەدوای دادگەریی ئاینەکان وێڵ بوو، ئەو برایەتییەشمان لەگەڵ شیخی ئەزهەر لەبیر ناچێت کە ئیمزامان کرد لەساڵی 2017.
بەڵام پەیوەست بەئێمەی عێراقی، گەشتی پاپا بۆ بەغدا لەساڵی 2021، دڵنیایی دان بوو بۆ ڕۆڵی ئاینەکان بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندی نێوان پێکهاتەکان و کارکردن لە پێناو ئاشتی، کە دواینجار ئەم بینی گوتی "عێراق لەدڵم دایە".
چوارشەممە، 23-04-2025، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵا و سەرکردەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و جیهان و پەرلەمانتارانی وڵاتان و نوێنەرانی حکوومەتەکان لە ئەمەریکا، ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ژێر دروشمی ( بەرەو یەکبوون لە باوەڕدا)، ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان دەستی پێ کرد.