پێکهاتە و ئاینزانەکان لە هەرێمی کوردستان
یەكێك لە سیما دیارەكانی هەرێمی كوردستان، ڕەنگدانەوەی پێكەوەژیانی باوەڕە جیاوازەكانە. بەشێوەیەک هەشت پێکھاتەی ئایین و ئاینزا هەن و سەرجەمیان لە چوارچێوەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا مۆڵەت پێدراون و بە پێی یاسا ڕێك خراون و لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتییەك بە ناوی (پێكەوەژیانی ئایینی) چالاكییەكانیان دەکەن.