نێچیرڤان بارزانی: پەیوەندی و دۆستایه‌تیی نێوان كورد و فه‌ره‌نسا مێژووییه‌

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، دۆستایه‌تیی نێوان كورد فه‌ره‌نسا دۆستایه‌تییه‌كی مێژووییه‌؛ ده‌شڵێت، جەخت لە پابەندبوونی هه‌رێمی كوردستان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ینه‌وه‌.

چوارشه‌ممه‌، 23ـی نیسانی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگه‌یاند "دۆستایەتی و پەیوەندیی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ فەرەنسا مێژووییە."

نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: جەخت لە پابەندبوونی هه‌رێمی كوردستان به‌ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا لە هەموو بوارە جیاوازەكان بەتایبەت لە بواری ئاسایش و سەقامگیری، هاوكاری ئابووری و ڕۆشنبیری، دەكەینەوە.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان هاوكات سوپاسی كۆماری فەرەنسا و سەرۆک ئیمانوێل ماكرۆنی كرد و گوتی: "لە كاتە سەختەكاندا بەردەوام پشتیوانییان لە هەرێمی كوردستان كردووە."

چوارشەممە، 23ـی نیسانی 2025، ژان نوێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە، گەیشتە هەرێمی کوردستان.

هەر یەکە لە سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و  فەلاح مستەفا ڕاوێژکاری باڵا لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازیی لێ کرا.

 
 
Fly Erbil Advertisment