تەندروستیی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتی خۆڵباراندا پەیڕەوی ئەم ڕێنماییانە بکەن

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی نیسانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر،لە ڕاگەیەندراوێکدا  چەند ڕێنماییەکی پێویستی بۆ هاووڵاتییان لە کاتی خۆڵباریندا بڵاو کردەوە و تێیدا داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 122بکەن.

ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر ؛

خۆڵباران دەبێتە هۆی:

. هەستیاری و پێڵووی چاوەکان سوور دەبنەوە و توشی خوران دەبێت.
. هەستیاریی لووت و بەتایبەتی ناوپۆشی لووت سوور دەبێتەوە تووشی هەوکردن دەبێت و بەمەش گیرانی لووت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.
. فشاری خوێن و خوێنبەربوون و هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و کاریگەری دروست دەکات لەسەر ئەو کەسە.
. ئەو کەسانەی تەنگە نەفەسن و ڕەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەکانیان زیاد دەکات.
. زۆر جار دەبێتەهۆی خورانی پێست و سووربوونەوە و نەخۆشی ئێکزیما.
. کاریگەریی لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دروست دەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و ناڕەحەتی زۆر دەبێت چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان.

پێویستە هاووڵاتیان لەکاتی خۆڵبارین ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە پەیڕەو بکەن؛

1 داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن.
2 لە کاتی چونە دەرەوە دەمامک ببەسترێ و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بەبەردەوامی.
3 دەرگا و پەنجەرە دابخە ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە.
4 زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چونە دەرەوە هەوڵ بدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.
5 خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی.
6 تێکەڵ نەبوونی هاووڵاتیان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لە لایەن هاوڵاتیانەوە بایەخی زۆری پێ دەدرێت، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ کەوڵی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات.
7 لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە ۱۲۲ بکەن.