سوپای ئیسرائیل: هێرشمان کردە سەر کۆمەڵگەیەکی فەرماندەیی حەماس و جیهادی ئیسلامی

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24 می نیسانی 2025، ڕایگەیاند،  هێرشمان کردووەتە سەر کۆمەڵگەیەکی فەرماندەیی حەماس و جیهادی ئیسلامی، لە ناوچەی جەبەلیا لە باکووری کەرتی غەززە.

سوپای ئیسرائیل، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "هەڵمەتێک بۆ سەر کۆمەڵێک تیرۆریست کرا کە لەناو کۆمەڵگەیەکی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی سەر بە حەماس و جیهادی ئیسلامی لە ناوچەی جەبەلیا بوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کۆمەڵگەیە بۆ کردەی هێرشی تیرۆریستی دژی هاووڵاتیانی ئیسرائیل و هێزەکانی ئیسرائیل بەکار هاتووە".

سوپا گوتیشی: پێش هەڵمەتەکە، هەنگاو نراوە بۆ ئەوەی زیان بە هاووڵاتیانی مەدەنی نەگەیەنن، لەوانە بەکارهێنانی تەقەمەنی و سیخوڕیی ئاسمانی و زانیارییە هەواڵگرییەکانی دیکە.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، ڕێکخراوە تیرۆریستییە فەڵەستینییەکان بە شێوەیەکی بێمانا پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکەن، بە کەڵک وەرگرتن لە دامەزراوە مەدەنییەکان و خەڵکی مەدەنی وەک قەڵغانی مرۆیی، جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە "سوپا و شاباک بەردەوام دەبن لە کارکردن بۆ نەهێشتنی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیل و هێزەکانی ئیسرائیل."