کرێملن: پوتن ئامادەیی مۆسکۆی بۆ دانوستانی بێ مەرج لەگەڵ ئۆکرانیا بۆ ویتکۆف دووپات کردەوە

گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماده‌یی مۆسكۆی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ كیێڤ به‌بێ مه‌رجی پێشوه‌خته ده‌ربڕیوه.
شه‌ممه، 26ـی نیسانی 2025، دیمیتری پیسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا (كرێملن) ڕایگه‌یاند، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ڕووسیا له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماده‌یی مۆسكۆی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ كیێڤ به‌بێ مه‌رجی پێشوه‌خته ده‌ربڕیوه.
پیسكۆڤ له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پوتن ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه، ئاماده‌یی ڕووسیا بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ی ئۆكرانیا نیشان بدات، به‌ڵكوو پێشتریش هه‌مان هه‌ڵوێستی دووپات كردووه‌ته‌وه.
هه‌ینی، 25ـی نیسانی 2025، كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا (كرێملن) ڕایگه‌یاند، هه‌ر یه‌ك له ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ڕووسیا و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست له مۆسكۆ كۆ بوونه‌وه.
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پوتین و ویتكۆف له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا تاوتوێی ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانی ڕاسته‌وخۆی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیایان كردووه.
كرێملن باسی له‌وه‌ش كرد، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ لێكنزیكردنه‌وه‌ی بۆچوونی نێوان هه‌ردوولا بوو سه‌باره‌ت به پرسی ئۆكرانیا و پرسه‌كانی دیكه.
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا (كرێملن) ڕوونیشی كرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان پوتن و ویتكۆف سێ كاتژمێری خایاندووه.