بە فەرمی بارسێلۆنا بووە پاڵەوانی جامی شا

بارسێلۆنا بۆ جاری 32ـەمین بووە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا

جود بێلینگهام و یامین لامال
جود بێلینگهام و یامین لامال

له‌ كلاسیكۆی یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له‌ یاریگه‌ی لاكارتۆخا لە سێڤییا رووبەڕووی یەكتر بوونەوە و یانە كەتەلۆنیاییەكە بۆ جاری 32ـەمین لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی جامی شا.
لە یارییەكی پڕگۆڵ و مێژووییدا لە ماوەی 120 خولەك بارسێلۆنا توانی شكست بە ریال مەدرید بێنێت و بە فەرمی هانزی فلیك دووەمین نازناوی لەگەڵ بارسێلۆنا بەدەستهێنا، ئەمەش سێیەمین سەركەوتنی ئەم وەرزەی بارسێلۆنا لە كلاسیكۆ.
لە خولەكی 28، پێدری بە لێدانێكی مووشەكی گۆڵی پێشكەوتنی تۆمار كرد و نیوەی یەكەم بە گۆڵێكی بێوەڵام لە بەرژەوەندی یانە كەتەلۆنیاییەكە كۆتایی هات.
بەڵام ریال مەدرید لە نیوەی دووەم لە ماوەی 7 خولەك دوو گۆڵی لە سەریەكی لە رێگەی ئێمباپێ و چوامینی تۆمار كرد و بۆ جاری یەكەم لە یارییەكە پێشكەوتن، بەڵام كوڕانی هانزی فلیك خۆیان بەدەستەوە نەدا و لە خولەكی 84 فێران تۆرێس ئەنجامەكەی بۆ بارسێلۆنا یەكسان كردەوە و یارییەكەی گەیاندە دوو نیوەی زیاد كراو.
دواتر پێش ئەوەی ناوبژیوان فیكەی كۆتایی یارییەكە بەرەو لێدانە یەكلاكەرەوەكان لێ بدات، كۆندێ گۆڵێكی كوشندەی تۆمار كرد و بارسێلۆنای كردە پاڵەوانی جامی شا.