تەڵال بلووشی لە رێگەی كوردستان24 پەیامی ماڵئاوایی بڵاوكردەوە
تەڵال بلووشی: ئەوەی لە هاندەرانی زاخۆ بینیم، لە هەموو ژیانم نایبینمەوە
تەڵال بلووشی راهێنەری قەتەری پێش ئەوەی بگاتە فرۆكەخانەی هەولێر و بگەڕێتەوە وڵاتەكەی، چاوپێكەوتنێكی تایبەتی لەگەڵ كوردستان24 ئەنجام دا و هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەشی لەگەڵ یانەی زاخۆ ئاشكرا دەكات و راشیگەیاند ئەوەی هاندەرانی زاخۆ كردوویانە هەستێكە وەسف ناكرێت.
تەلال بلووشی دوای ئەوەی لە یاریی رابردوو لە نێو یاریگەی خۆیان بەرامبەر دیالە تووشی شكست بوون، راستەوخۆ لە دوای یارییەكە دەستلەكاركێشانەوەی لە راهێنەرایەتی یانەكە راگەیاند و كارگێری زاخۆش قبوڵیان.
ئەمڕۆ دووشەممە، 28 نیسانی 2025، تەلال بلووشی بە یەكجاری بارگە و جانتای پێچایەوە و بەرەو قەتەر گەڕایەوە، بەڵام هاندەرانی زاخۆ بەلێشاو رژانە بەردەم ئەو هۆتێلەی لە زاخۆ ئەو راهێنەرە تێیدا نیشتەجێ بوو، هاندەرانی زاخۆ ماڵئاواییەكی مێژووییان لەو راهێنەرە كرد، خەمناكی و دڵتەنگییەكی زۆر بە رووخساری هاندەرانی زاخۆ دیار بوو، ئەمەش وایكرد تەلال بلووشی بگریێنێت و رایگەیاند هەرگیز هاندەرانی زاخۆ لەبیر ناكات.
لەمبارەیەوە تەڵال بلووشی دەڵێت: ئەمەی لە هاندەرانی زاخۆم بینی هه‌ستێكه وه‌سف ناكرێت، جه‌ماوه‌ری زاخۆ هه‌میشه له دڵمدا دەمێننەوە، ئه‌وان بۆ من پاڵپشتییەكی پله‌یه‌ك و چێژبه‌خش بوون، ئه‌وان ناچاریان كردم بۆ وه‌رزێكی دیكه‌ش لەگەڵ زاخۆ به‌رده‌وام بم، ئێستاش دەڕۆم و سوپاسی بێ سنوورم بۆ به‌ڕێز گوهدار شێخۆ، سه‌رۆكی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ و كاكه عه‌مار، سه‌رۆكی یانه‌كه، ئه‌نجومه‌نی ئیداری و یاریزانه‌كان و جەماوەرەكەی زاخۆ هەیە، خۆشه‌ویستی هاندەرانی زاخۆ بۆ تەواوی ژیانم له دڵمدا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بەرامبەر من كرا دیمەنێكی دەگمەن بوو، هەرگیز پێشبینیم نەدەكرد، ئەمە واتایەكی گەورەی هەیە كاتێك ئەو هه‌موو جه‌ماوه‌ره دێنه ده‌ر و رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ت پێ ناده‌ن، بەراستی هاندەرانی زاخۆ منیان شۆك كرد، ئه‌گه‌ر هێز و وزەی ئەو هەموو هاندەرانەمان لەگەڵ نەبووایە نەماندەتوانی ئەو هەموو سەركەوتنە له‌گه‌ڵ هاوكارانم بۆ زاخۆ بەدەستبهێنین، بەڵێ ئامانجی گەورەترمان هەبوو، دەمانویست یانەكە هەنگاوی گەورەتر بەرەو پێش ببەین و ناسناو به‌ده‌ست بهێنین، به‌ڵام قه‌ده‌ری خوادا وابوو.
لە دوای یارییەكەی كەربەلا چی روویدا؟
تەڵال بلووشی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا بۆ كوردستان24 رایگەیاند ئەوەی لەبارەی یارییه‌كه‌ی كه‌ربه‌لا روویدا، گفتوگۆیه‌ك له نێوان خۆی و خه‌ڵكانێكدا هه‌بوو، به‌ڵام رێڕه‌وی بابه‌ته‌كه گۆڕا و ئێمه و به‌ڕێز عه‌ماریش بابه‌ته‌كه‌مان داخست و بەیەكەوە بڕیارماندا تا كۆتایی ئەم وەرزە بەردەوام بین و بەیەكەوە ده‌ست له‌ناو ده‌ست كار بكه‌ین، به‌ڵام دواتر بابەتی دیكە هاتە پێشەوە و نامەوێت قسەی لەبارەوە بكەم.
تەڵال: ئەوەی من بینیومە بە درێژایی ژیانم نایبینمەوە
تەڵال بلووشی هۆكاری گریانەكەی لە ساتی ماڵئاواییكردن لە هاندەرانی ئاشكرا كرد و بە كوردستان24ـی راگەیاند گریان هه‌ستێكه و نا‌توانیت رێگری لێ بكرێت، دەشڵێت: ئه‌وه‌ی من له‌و دوو رۆژه لە هاندەرانی زاخۆ بینیم، به‌درێژایی ژیانم نابینمه‌وه، ئه‌و دوو رۆژه‌ی كۆتایی بۆ من زۆر سه‌خت بوون، ئەمڕۆ بەیانیش كاتێك ئامادەكاریم دەكرد بۆ جێهێشتنی زاخۆ هاندەرانێكی زۆر هاتنە بەردەم شوێنی حەوانەم، ئافرەتی وای تێدا بوو ته‌مه‌نیان سه‌رووی 60 ساڵی بوون و به دایكی خۆمیان ده‌زانم هاتبوون بۆ ئەوەی خواحافیزیم لێ بكات، تەنانەت شەوێكیان كوڕێك له‌گه‌ڵ دایكی‌دا هاتە ماڵه‌وه و ده‌یانگوت نابێت له‌و ماڵه بچیته ده‌ره‌وه و دەبێت لە زاخۆ بمێنیتەوە، جا ئه‌و هەڵسوكەوتانەی ئەو خەڵكە وایكرد بگریم، من ئێرە جێدەهێڵم، به‌ڵام هه‌میشه چاوم له‌سه‌ر زاخۆ و خه‌ڵكه‌كه‌ی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ده‌بێت، له كۆتاییشدا ده‌ڵێم، هه‌موومان كارمان كرد و هه‌وڵماندا و كۆششمان كرد، به‌ڵام سوپاس بۆ خودا ئه‌مه سروشتی تۆپی پێیه.
پەیامێكی دیكەی تەڵال بلووشی بۆ هاندەرانی زاخۆ
لە بەرسیڤێكی دیكەی كوردستان24، تەڵال بلووشی بەم شێوەیە لەبارەی هاندەرانی زاخۆ دوا: من به روخسارێكی سپی هاتمه ناو هاندەرانی زاخۆ و به هه‌مان روخساریش به‌جێمهێشتن، به‌خۆشه‌ویستییه‌وه هاتمه ناویان و كاتێك چوومه ده‌ره‌وه‌ش، لای ئه‌وان هه‌ر خۆشه‌ویست بووم، سوپاس بۆ خودا، من لە لوتكەی رەوشت و خاكیبوون مامەڵەم لەگەڵ ئەو خەڵكە باشەی زاخۆ كرد، ئەمەش وایكرد ئەوان منیان خۆشبوێت، ئه‌م كاره گرنگانه‌ی من وایكرد خۆشەویستی خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنم، ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر په‌روه‌رده‌ی خۆت، سوپاس بۆ خودا، له‌گەڵ هاندەرانی زاخۆ لە په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا بووم، لە لای خودا‌ش شاهیدی ده‌ده‌م، نه من نه ئه‌و خه‌ڵكه‌ش كەمتەرخەمیان له هیچ شتێك‌دا نه‌كرد، زۆر زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م.
داهاتووی تەڵال چی بەسەر دێت؟
لەبارەی داهاتووی خۆی، تەڵال بلووشی بە كوردستان24ـی راگەیاند ئەو پێشتر ئەزموونی زۆری لە وڵاتەكەی هەیە، له ده‌وحه سێ ساڵ وه‌ك راهێنه‌ر و دوو ساڵیش وه‌ك یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر كارم كردووه، سوپاس بۆ خودا، دوو ساڵیشه له زاخۆم، بەردەوامیش ئۆفەرم بۆ هاتووە، به‌ڵام لەبەرخاتری زاخۆ وەڵامی ئۆفەرەكانم نەدەدایەوە، چونكه بەهۆی ئەو پاڵپشتی و خۆشەویستییەی زاخۆ نەمدەتوانی بیر لە هیچ یانەیەكی دیكە بكەمەوە، لە كۆتایی دا ڕوو لە هاندەرانی زاخۆ دەكەم و پێیان دەڵێم، من راهێنه‌ریان بم، یان هه‌ر راهێنه‌رێكی دیكه، نزا بۆ سەركەوتنی زاخۆ دەكەم، خودا یانه‌كه و یاریزانان و جه‌ماوه‌ر و ئیداره‌ی زاخۆ سه‌ربخات، ئەوان شایستەی پێگە و شوێنی بەرزترن.
تەڵال بلووشی لە مانگی ئەیلوولی 2023 لە یانەی لۆسێلی قەتەری روویكردە یانەی زاخۆ، وەرزی رابردوو لە یەكەمین ئەزموونی لە خولی ئەستێرەكانی عێراق بۆ یەكەمجار زاخۆ لەژێر سەرپەرشتی ئەو راهێنەرە قەتەرییە توانی لە ریزبەندی پێنجەم كۆتایی بە وەرزی رابردوو 2023 ـ 2024 بهێنێت، لە وەرزی ئەمساڵیش بۆ یەكەمجار زاخۆ توانی ماوەی چەندان هەفتە لە پێشەنگی خولی ئەستێرەكانی عێراق بمێنێتەوە، بۆ ئەم وەرزەش یانەی زاخۆی لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەكە جێهێشت و بە یەكجاری یانەی زاخۆی جێهێشت.