هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر سەنعا دەستی پێ کردەوە
ئەمەریکا پێنج هێرشی ئاسمانی کردە سەر شوێنی هەڵدانی مووشەک و سەربازگەی حووسییەکان لە ناوچەی نەهیم لە ڕۆژهەڵاتی سەنعا.
میدیای حووسی ڕایانگەیاند "تەقینەوەیەکی توند سەنعای یەمەنی هەژاند، هەروەها فڕۆکەکانی ئەمەریکا سێ هێرشیان کردە سەر پێگەکانی حووسییەکان لە باشووری سەنعا."
لە چەند هێرشی دیکەدا، شەوی ڕابردوو، فڕۆکەکانی ئەمەریکا سەربازگەی "براش نوقوم"یان لە سەنعا و سەربازگەیەکیان لە پارێزگای زومار و جبەخانەی حووسییەکانیان لە شارۆچکەی حەرف سوفیان لە پارێزگای عەمران، بۆمباران کرد.
هێرشە ئاسمانیییەکانی ئەمەریکا لە 15ـی ئادارەوە ڕۆژانە بۆ سەر حووسییەکان لە یەمەن، بەردەوامە .