ئەمساڵ لە کوردستان 12 کرێکار لە کاتی کارکردندا گیانیان سپاردووە

بەگوێرەی ئاماری سەندیکای کرێکاران، بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی خۆپارێزی و پابەندنەبوونی کرێکارەکان لە کاتی کارکردندا، ئەمساڵ 12 کرێکار لە هەرێمی کوردستان لەکاتی کارکردندا گیانیان سپاردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 29ـی نیسانی 2025، عەبدولقادر ئەحمد، بەرپرسی ئاماری يەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24، ڕایگەیەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی کرێکاران، پشووە.

بە گوێرەی ئاماری لقەکانی سەندیکای کرێکاران، لەسەرەتا ئەم ساڵەوە، لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، نۆ کرێکار گیانیان سپاردووە. کە سیانیان لە سلێمانی و سێی دیکەش لە دهۆک  دوو کرێکاریش لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و  کرێکارێکیش لە گەرمیان، گیانیان سپاردووە.

گوتیشی: لەو ماوەیەشدا، لە هەولێر و هەڵەبجە، هیچ کرێکارێک گیانی نەسپاردووە.

عەبدولقادر ئەحمەد دەشڵێت: چوار کرێکار یش برینداران.

ڕاشیگەیاند "سێ کرێکاری بیانیش گیانیان سپاردووە کە یەکیان لە هەولێر یەکیش لە زاخۆ و ئەوی دیکەش لە گەرمیان گیانیان سپاردووە، سەرجەم ئەوانەی گیانیان سپاردووە، 12 کرێکارن."

بە گوێرەی ئاماری یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان بۆ کوردستان24، ساڵی ڕابردوو 62 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان سپاردووە، 25 کرێکاریش بریندار بوون.

 بە گوێرەی ئاماری ساڵی رابردوو، لە هەولێر 9 کرێکار گیانی سپاردووە 7 کرێکاریان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون و ئەوی دیکەشیان بیانی بووە. هەروەها لە سلێمانی 26 کرێکار گیانی سپاردووە 17 کرێکاریان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون و 9 کرێکاریشیان بیانی بووە. لە گەرمیان 12 کرێکار گیانی سپاردووە و سەرجەمیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون. لە دهۆک 5 کرێکار گیانیان لەدەستداوە و سەرجەمیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون. هەڵەبجەش 1 کرێکار گیانی لسپاردووە و خەڵکی هەرێمی کوردستان بووە. لە سۆران 4 کرێکار گیانیسپاردووە و سەرجەمیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون. زاخۆ 4 کرێکار و لە ڕاپەڕین 1 کرێکار گیانی سپاردووە کە خەڵکی هەرێمی کوردستان بووە. 

 پەیوەست بەو بابەتە، هەڵوێست میرانی، پارێزەر دەڵێت: کابینەی نۆیەم هەوڵی باشترکردنی ژیانی کرێکارانی داوە، بەڵام ئەو یاسایەی بۆ بەرژەوەندیی کرێکاران هەموار کرابووەوە، دادگای فیدراڵی هەڵیوەشاندوە، یاسای دەستەبەریی کۆمەڵایەتی ژمارە 39ـی ساڵی 1971 و هەموارکراو بە ژمارە 4ـی ساڵی 2012، دوای ئەوە لە ساڵی 2022 لە پەرلەمان هەوڵ درا بۆ پڕۆژەیاسایەک بۆ کرێکاران، لە ساڵی 2023 بوو بە یاسا، بەڵام لەلایەن بەغداوە هەڵوەشێنرایەوە.

پێنجشەممە 1ـی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکارانە و لە هەرێمی کوردستان، لە هەموو دامودەزگا حکوومەتییەکان پشووە.

 

 

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment