به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت یه‌ك ملیار دینار بۆ ته‌ندروستی دهۆك ته‌رخانكرا

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگه‌یاند، بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مه‌سرور بارزانی،  بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی پارێزگای دھۆک تەرخانکرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا، كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه‌، هاتووه‌: "ئەمڕۆ چوارشەممە بە فەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی و پارێزگای دھۆک تەرخانکرا کە بەشێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە".