کوردستان24 سەرەخۆشی لە عەبدولحەمید زێباری دەکات

دامەزراوەی كوردستان24 بۆ توێژینهوه و ڕاگهیاندن، سەرەخۆشی لە عەبدولحەمید زێباری بەرپرسی بەشی عەرەبی دامەزراوەکەی دەکات.
دامەزراوەی كوردستان24 لە پرسەنامەیەکدا، بە ناوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و سەرجەم کارمەندەکانییەوە، بەهۆی کۆچی دوایی "خەدیجە عوسمان" دایکی ڕۆژنامەنووس، عەبدولحەمید زێباری بەرپرسی بەشی عەرەبی لە ماڵپەڕ و سۆشیالمیدیا، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاراستەی بەڕێزیان و بنەماڵەکەی دەکات.
هەروەها هیوا خوازین، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
شەوی ڕابردوو خاتوو "خەدیجە عوسمان" دایکی هاوکارمان عەبدولحەمید زێباری، بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.