دوای 24 کاتژمێر منداڵێک بە زیندویی لە ژێر باڵەخانەیەکی رووخاو دەردەهێنرێتەوە
بەهۆی تەقینەوکەی بەیروت
K24- هەولێر:
تیمە فریاگوزارییەکانی بەیروت، دوای 24 کاتژمێرکچێک لە ژێر باڵەخانەیەکی داڕووخاو دەردەهێنەوە.
کچە منداڵەکە بەهۆی تەقینەوەکە لە ژێر وێرانەی ماڵەکەیان گیری خواردووە، کاتێک رزگار دەکرێت، خەڵکەکە خۆشحاڵ دەبن و دەڵێن، عیسام
زیندووە.
رۆژنامەنووس سەحەر حسەین ڤیدیۆی منداڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، دایک و باوکی بەهۆی تەقینەوەکە گیانیان لەدەستداوە.
بەهۆی تەقینی دوو هەزار و 700 تۆن ئەمۆنیۆم نیترات، تاوەکو ئێستا 137 کەس لە بەیروت گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار کەسی دیکەش بریندارن، گەڕان بە دوای قوربانیان لە ژێر باڵەخانە رووخاوەکان بەردەوامە.
ليلة كاملة وهي تحت الردم... يا الله دخيلك. قديش مرعوبة كانت وقديش بكيت وشو خافت! يا رب دخيلك
— سحر حسين غدار/ shadow ban (@sahar_ghaddar) August 5, 2020
طفلة يتم إنتشالها من تحت الركام في بيروت?#علقوا_المشانق pic.twitter.com/ZUBo8LDCkS