هەواڵگریی ئەڵمانیا، پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا وەکوو گرووپێکی ڕاستڕەوی توندڕەو ناساند

دەزگای هەواڵگریی ناوخۆیی ئەڵمانیا، پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا، بەهۆی سیاسەتەکانی دژی کۆچبەران و پێکهاتەی کەمینەکانی وڵاتەکە، وەکوو گرووپێکی توندڕەو ناساند.

هەینی 2ـی ئایاری 2025، دەزگای هەواڵگریی ناوخۆیی ئەڵمانیا، پارتی جێگرەەوە بۆ ئەڵمانیا (AFD) ،وەکوو گرووپیکی ڕاستڕەوی توندڕەوی دەستنیشان کرد و، خستییە ژێر چاودێری حکوومەت و داواش دەکات چالاکی سیاسیی پارتەکە ڕابگیرێت. 

دەزگاکە ڕوونیشی کردەووتەوە، سیاسەتی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا، هەوڵ دەدات ئازادی و دیموکراسی لە ئەڵمانیا کەم بکاتەوە و بۆیە تەواوی پارتەکە دەبێت ڕابگیرێت.

ئاماژەشی داوە، لێدوانەکانی بەرپرسانی پارتەکە دژی کۆچبەران و کەمینە موسڵمانەکانن. 

لای خۆیەوە، پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا (AFD) ڕەخنە لە بڕیارەکەی دەزگای هەواڵگریی ناوخۆیی ئەڵمانیا دەگرێت و دەڵێت: ئەم بریارە لێدانێکی کوشندەو و زیانبەخشە لە دیموکراسی وڵاتەکە.

هەر لەم بارەیەوەش مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: حکوومەتی ئەڵمانیا دەسەڵاتی داوەتە دەزگای هەواڵگریی وڵاتەک بۆ ئەوەی چاودێری پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان بکات، کە ئەمەش کارێکی نادیموکراسییانە و زۆردارانەیە.

هەروەها ئاماژەشی داوە، دەبێت ئەڵمانیا لە بڕیارەکەی پەشیمان ببێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا باسی لەوەش کردووە، پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا (AFD) توندڕەو نییە، بەڵکو ئەو لایەنە توندڕەوە کە سنوورەکانی بۆ کۆچبەران کردووەتەوە.

لە مانگی شووباتی ئەمساڵ، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا، پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا (AFD) 151 کورسی بەدەست هێنا و بە ڕێژەی 20% دەنگەکانیان زیاد کردبوو.