نێچیرڤان بارزانی: یادی ئۆندەر لە ویژدانی هەموو ئەوانەی بڕوایان بە ئاشتییە بە زیندوویی دەمێنێتەوە
نێچیرڤان بارزانی پەیامی هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەر بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، به ڕۆڵ و هه‌وڵ و تێکۆشانی له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتیدا له تورکیا، نموونه‌یه‌کی باڵای ئاشتیخوازی و مرۆڤپه‌روه‌ریی نیشان دا.
شەممە 3ـی ئایاری 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر ڕایگەیاند، به داخه‌وه هه‌واڵی کۆچی دواییی سیاسه‌تمه‌داری ناوداری تورکیا خوالێخۆشبوو سڕی سوره‌ییا ئۆنده‌رم بیست.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشیی قووڵی پێشکه‌ش به خێزان و که‌سوکار و هاوڕێیانی و ده‌م پارتی دەکات و گوتی: هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له خوای مه‌زن داواکارم گیانی به به‌زه‌یی و میهربانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەشی دا، خوالێخۆشبوو ئۆنده‌ر چ وه‌ک یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا و چ وه‌ک ئه‌ندامی شاندی ئیمرالی، به ڕۆڵ و هه‌وڵ و تێکۆشانی له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتیدا له تورکیا، به بیر و کرده‌وه و کارکردنی دڵسۆزانه‌ی له‌پێناو ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌دا، نموونه‌یه‌کی باڵای ئاشتیخوازی و مرۆڤپه‌روه‌ریی نیشان دا که جێی ڕێز و پێزانینی هه‌مووان بوو. بۆیه هه‌میشه یادی ئەو له ویژدانی هه‌موو ئه‌وانه‌دا که بڕوایان به ئاشتییه، به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.
ئەمڕۆ شه‌ممه، 3ـی ئایاری 2025، مێدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه، سری سوره‌یا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە هاوکات ئەندامی شاندی ئیمراڵییشە، له ته‌مه‌نی 63 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
هاوكات نه‌خۆشخانه‌ی فلۆرێنس لە ئیستانبوڵ، كه لێی خه‌وێندرابوو، ڕایگەیاندراوێکی بڵاو کردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووە، ئۆندەر، ئەمڕۆ کاتژمێر 16:10 بەهۆی لەکارکەوتنی چەندین ئەندامی جەستەی گیانی سپارد.
ئۆندەر لە 15 نیسانی ئەمساڵدا، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بەپەلە گەیاندرایە نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆ کرا. بۆ ماوەی 18 ڕۆژ لەژێر چاودێری پزیشکیدا بوو.