ترەمپ: نامەوێت بۆ جاری سێیەم ببمەوە سەرۆکی ئەمەریکا

سەرۆکی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنیکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵێکی ئەمەریکی لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند، مەبەستیانە کۆتایی بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە بهێنن.

یەکشەممە 4ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنیکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی NBCـی ئەمەریکی، لە بارەی دانوستانەکانی وڵاتەکە لەگەڵ ئێران ڕایگەیاند، ئامانج لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندنەوەی پرۆگرامی ئەتۆمی تارانە.

باسی لەوە کرد، دەیەوێت گوێ لە ئێران بگرێت سەبارەت بە ڕێگەدان بۆ بوونی وزەی ئەتۆمی مەدەنی. هاوکات دەشڵێت: لە زۆربەی باردا وزەی ئەتۆمی مەدەنی دەبێتە هۆی جەنگی سەربازی.

دۆناڵد ترەمپ، سەبارەت بە ئاگربەستی ئۆکرانیا و ڕووسیا گوتی: پێم وایە لەگەڵ لایەنێک نزیکترین بۆ ئەوەی بگەینە ڕێککەوتن، بەڵام ناڵێم کامە لایەنە. 

لە چاوپێکەوتنەکەدا لە بارەی هەوڵدان بۆ خۆهەڵبژاردنەوە بۆ خولی سێیەمی سەرۆکایەتی، گوتی: بە دوای خولی سێیەمی سەرۆکایەتی نیم، تەنیا دەمەوێت چوار ساڵی مەزن هەبێت و بۆ کەسێکی جێبهێڵم.

هاوکات لە سەر سەرۆکی داهاتوو و شوێنگرەوەی ڕایگەیاند، وا باشترە کەسێکی دیموکراتی بێت، جەی دی ڤانس، کەسێکی لێوەشاوە دەبێت بۆ ئەو پۆستە

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئاداری ئەمساڵ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو، لە بارەی بوون بە سەرۆکی ئەمەریکا بۆ خولی سێیەم گاڵتە ناکەم.