پوتن: هیوادارم ئۆکرانیا ناچاری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیمان نەکات

سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، ڕووسیا دەتوانێت کۆتایی بە جەنگەکەی لەگەڵ ئۆکرانیا بهینێت بەو شێوەییەی کە خۆی دەیەوێت، گوتیشی: هیوادارم ئۆکرانیا بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی ناچارمان نەکات.

یەکشەممە 4ـی ئایاری 2025، میدیاکانی ڕووسیا بە بۆنەی 25 ساڵ تێپەرین بەسەر حکوومەرانی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا فیلمێکی دۆکیومێنتاریان بڵاو کردووەتەوە و تێیدا لە بارەی جەنگی ئۆکرانیا دەڵێت: ڕووسیا توانای هەیە جەنگی ئۆکرانیا بگەینێتە ئەنجامێکی لۆژیکی، ئەنجامێک کە ڕووسیا دەیەوێت.

هەروەها گوتیشی: هیوادارم ئۆکرانیا ناچارمان نەکات چەکی ئەتۆمی بەکار بهێنین.

سەرۆکی ڕووسیا لە بارەی شوێنگرەوەی جۆی بۆ سەرۆکی داهاتووی ڕووسیا ڕایگەیاند، بە بەردەوام بیر لەوە دەکەمەوە کێ دەبێتە سەرۆکی داهاتووی ڕووسیا. گوتیشی: سەرۆکی داهاتووی ڕووسیا لەلایەن هاووڵاتییەکانییەوە هەڵدەبژێردرێت.

ڤلادیمێر پوتنی تەمەن 72 ساڵ، ئەندامی پێشووتری دەزگای هەواڵگری سۆڤیەت (KGB)بوو، لە ساڵی 1999 تاوەکوو 2008 بووە سەرۆکی ڕووسیا، دواتر تاوەکوو 2012 وەکوو سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا کاری کردووە، هەروەها لە 2012 بۆ جارێکی دیکە بووەیەوە سەرۆکی ڕووسیا و تا ئێستا لە پۆستەکەی بەردەوامە.