پۆلیسی بەڕازیل پیلانی بۆمبڕێژکردنی شوێنی کۆنسێرتی لەیدی گاگای پووچەڵ کردەوە

كۆنسێرتی خانمە هونەرمەند لەیدی گاگا
كۆنسێرتی خانمە هونەرمەند لەیدی گاگا

پۆلیسی بەڕازیل ڕایگەیاند: لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتی خانمە هونەرمەند 'لەیدی گاگا'، پلانێکی تیرۆستییان پووچەڵ کردووەتەوە، کە کۆمەڵێک هەرزەکار بە نیازی بۆمڕێژکردنی شوێنی کۆنسێرتەکە بوون.

یەکشەممە 4ـی ئایاری 2025، پۆلیسی ڕیۆ دی جانیرۆی بەڕازیل، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، شەوی شەممە کۆنسێرتی خانمە هونەرمەند لەیدی گاگا لە شاری ریۆ دی جانیرۆ بەڕێوە چوو، کە زیاتر لە 2 ملیۆن هەوادار ئامادەی بوون، بەڵام بەر لە دەستپێکردنی کۆنسێرتەکە پیلانێکی تیرۆرستییان پووچەڵ کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پیلانەکە لەلایەن گرووپێکەوە ڕێکخرابوو، کە لە کۆمەڵێک هەرزەکار پێکهاتبوون، بە نیاز بوون بۆمبی دەستکرد و بۆمبی ئاگرین لە شوێنی کۆنسێرتەکە دابنێن.

پۆلیسی ڕیۆ دی جانیرۆ، باسی لەوە کرد، پیاوێکیان بە چەکی ئاگرینەوە دەستگیر کرد کە سەرۆکی گرووپەکە بوو، هەروەها هەزرەکارێکیشیان بەهۆی هەڵگرتنی کەلوپەلی سێکسی دەستگیر کرد.

 
Fly Erbil Advertisment