ناوبژیوانێكی دیاری كورد له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی و كوڕه‌كه‌ی به‌هۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستدا
رووداوه‌كه له‌نێوان 3 ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر - كۆیه روویدا
K24- هه‌ولێر:
ئەحمەد عزیز ناوبژیوانی پێشووی خولەكانی كوردستان و عێراق له رووداوی ھاتووچۆدا خۆی و خێزانی و كورەكەی گیانیان لە دەستدا و دوو له منداڵه‌كانیشی به سه‌ختی بریندار بوون.
رووداوه‌كه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر – كۆیه له نێوان 3 ئۆتۆمبێل روویداوه.
ئەحمەد عزیز یەكێك بوو لە ناوبژیوانە دیارەكانی عیراق، له‌م ساڵانه‌ی دوایيش سەرپەرشتی یارییەكانی خولی نایابی كوردستانی دەكرد.
H.B