هەولێر.. تیمێکی بیانی بازاڕی قەیسەرییان بەسەر کردەوە
تیمی ڕاوێژكاری سهرۆكایهتیی حكوومهتی ههرێمی كوردستان به یاوهری تیمێكی بیانی شارهزا، بهمهبهستی ههڵسهنگاندنی كوالێتی دورستكردنهوهی بهشێك له بازاری قهیسهری و بازاری هاوچهرخی سیمی سپی، سهردانی مهیدانیی ئهو دوو بازارهیان کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، 6ـی ئایاری 2025، کارل هارنالد، ڕاوێژکار لە ناوەندیی پەسەندکردن لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەم پڕۆژە زۆر گرنگە لەناو بازاڕی قەیسەری و بەشێکە لە مێژووی کوردستان. بازاڕەکە، ڕیسایکلینی دەوێت ئەوەش کراوە، چونکە ئەو مەوادی بیناسازییەی لەناو ئەم بازاڕەدا بەکار هاتووە، بەرهەمی ناوخۆیە، دڵخۆشم کە ئەم بازاڕە بەم شێوازە دەبینم.
لە کۆنگرەکەدا ئەوەشی خستە ڕوو، زۆربەی دوکاندارەکان چوونەتەوە ناو دوکانەکانیان و دەستیان بە کاری خۆیان کردووە و هیچ شتێک نەبووەتە ڕێگر لە کردنەوەی دوکانەکانیان.
لای خۆیەوە شۆرش عەلی، بەرێوەبەری گرێبەستە گشتییەکان لە پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد "ئەم تیمە لێرەن سەر بە نووسینگەی پەسەندکردنی دابینکارانن، لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران، زۆر بە پەرۆشن لە نزیکەوە جێبەجێکردنی پرۆژەکان بە کوالێتی بەرز ببینن، هەر لەبەر ئەم هۆیەشە هاتوون لە نزیکەوە بازاڕەکە بەسەر بکەنەوە، تا بزانن دوای سووتانی بازاڕەکە بەچ کوالیتییەک نۆژەن کراوەتەوە."