فرێدریک مێرز، بە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دەستنیشان کرا
فرێدریک مێرز، سهرۆكی پارتی پارێزگارانی ئهڵمانیا، دوای بەدەستهێنانی 325 دەنگی ئەندامانی پەرلەمان، بووە ڕاوێژکاری نوێی وڵاتەکە.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ـی ئایاری 2025، پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ دەنگدان لەبارەی هەڵبژاردنی ڕاوێژکاری نوێ بۆ وڵاتەکە کۆبووەوە.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاوی کردەوە، لە گەڕی یەکەمی دەنگداندا، لە کۆی 630 دەنگ، تەنیا 310 پەرلەمانتار دەنگییان بە مێرز دا و 307 پەرلەمانتاری دیکەش دەنگیان لە دژی دا.
بەڵام هەڵبژاردنی ڕاوێژکاری نوێی وڵاتەکە، لە گەڕی یەکەمدا یەکلایی نەکرایەوە، دەنگدانەکە چووە گەڕی دووەم و فرێدریک مێرز، بە دەنگی 325 پەرلەمانتار، بە ڕاوێژکاری نوێی وڵاتەکە دەستنیشان کرا.
مێرێزی تەمەن 69 ساڵ، کە پارتەکەی لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا لە هەڵبژاردنی گشتیدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا، هاوپەیمانییەکی لەگەڵ پارتی سۆسیال دیموکرات پێکهێنا.
بە گوێرەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا، لە مانگی شووباتی ئەمساڵ، پارتی پارێزگارانی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتیی فرێدریک مێرز، پلەی یەکەمی گرت و 211 کورسی پەرلەمانی مسۆگەر کرد، هەروەها پارتی شوێنگرەوە بۆ ئەڵمانیاش بە سەرۆکایەتیی ئەلیس ڤایدل، بە بەدەستهێنانی 142 کورسی لە پلەی دووەمە.
هاوکات پارتی دیموکراتی کۆمەڵایەتییش بە سەرۆکایەتیی ئۆلاف شۆڵز، 116 کورسی مسۆگەر کردوو و لە پلەی سێیەمە.