هەرێمی کوردستان.. خواست لەسەر گۆشتی سپی زیادی کردووە

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند ساڵی ڕابردوو گرنگییەکی زۆری بە بەرهەمانی سامانی ئاژەڵداوە، بەتایبەتی بەرهەمی ناوخۆیی.

ڕێباز ئیسماعیل، بەرێوەبەری سامانی ئاژەڵ ئەمڕۆ هەینی، 9ـی ئایاری 2025، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: پرۆژەکانی سامانی ئاژەڵ ڕۆژ بە ڕۆژ لە ڕووی توانا و وزەوە زیادییان کردووە، گەیشتوونەتە تێراخۆی لە گۆشتی مریشک، ئالیک و بەرهەمیش بەهەمانشێوە ، ئەمەش راستەوخۆ کاریگەری کردووەتە سەر دابەزینی نرخی ئالیک.

ڕێباز ئیسماعیل، گوتیشی: بەهۆی باشی کواڵێتی ئالیکی ناوخۆیی، لە خوار و ناوەڕاستی عێراق خواستێکی زۆری لەسەرە.

لەلای خۆیەوە چەند هاووڵاتییەک بە کوردستان24ـێ ڕاگەیاند: مریشکی خۆماڵی بەچێژترە بەراورد بە مریشکی بەستوو، نرخەکەشی ئێستا باش دابەزیوە.

لە کێلگە پەلەوەرییەکان گرنگی تەواو بە جێبەجێ کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەدرێت و ئەم جۆرە کێڵگانە ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە دابینکردنی گۆشتی سپی و پڕکردنەوەی خواستی ناوخۆیی. 

تەنیا لە سنوری پارێزگای هەولێر 453 پڕۆژەی پەلەوەری مریشک هەیە، لەهەر گەڕێکدا توانای بەرهەمهێنانی 8،865،030 جوجەڵەیان هەیە، ئەمەش  گرنگیدان بە پەرەسەندنی پیشەسازی پەلەوەر لەهەرێمی کوردستان نیشان دەدات.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment