شای بەحرهین پشتوانیی خۆی بۆ ئهحمهد شهرع دووپات کردەوە
سەرۆکی سووریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەحرهین و لەگەڵ شای ئەو وڵاتە هەماهەنگیی دوولایهنه و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیان لە کەرتی بازرگانی، وزە و تەندروستی و پەروەردە تاوتوێ کرد.
شەممە 10ـی ئایاری 2025، ئاژانسی هەواڵی بەحرهین ڕایگەیاند، حامد بن عیسا خهلیفه، شای بەحرهین پێشوازی لە ئەحمەد شەرح، سەرۆکی نوێی سووریا کرد.
بە گوێرەی ئاژانسەکە هەردوولا باسییان لە پەیوەندییە دووقۆڵییهكان و بەهێزکردنی هەمەهانگیی نێوانیان و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان کردووە. هاوكات شای بەحرهین پشتیوانیی خۆی بۆ سووریایەکی سەقامگیر دهربڕیوه.
عەبدوللەتیف بن ڕاشید زهییانی، وهزیری دهرهوهی بهحرهین لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ سەرۆکی سووریا ڕایگەیاند، هەماهەنگیی دوولایهنە و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیان لە کەرتی بازرگانی، وزە و تەندروستی و پەروەردە تاوتوێ کردووه.
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، شای بەحرهین نامەیەکی بۆ ئەحمەد شەرع نارد و تێیدا نووسیبووی: بەحرهین ئامادەیە بەردەوامی بە هەماهەنگییەکانی لەگەڵ سووریا بدات.