بەرپرسێکی دیکەی دەم پارتی گیانی سپارد

مستەفا مەسعود تەکیک، یەکێک لە هاوسەرۆکانی دەم پارتی، لە پارێزگای ئێلەهـ دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ، کۆچی دوایی کرد.

دەم پارتی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو، بە جەڵتەی دڵ،  مستەفا مەسعود تەکیک، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە پارێزگای ئێلە‌هـ گیانی سپارد.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ تەکیک دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی "سیامی ئەرسەک" لە ئیستانبوڵ، بەڵام سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان نەتوانراوە ڕزگار بکرێت.

دەم پارتی ئاماژەی داوە، مستەفا مەسعود تەکیک، بە درێژایی تەمەنی، بۆ یەکسانی و ئازادی و دادپەروەری خەباتی کردووە، هاوەڵێکی زۆر بەنرخ بوو بۆ پارتەکەیی و پەرۆشیی بۆ گەلەکەی.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment