ڤینیسیۆس 100 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت

ڤینیسیۆس جونیۆر
ڤینیسیۆس جونیۆر

ماوەیەکە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، لە هەوڵی ئەوەدان گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆر هێرشبەری بەڕازیلی یانەکەیان نوێ بکەنەوە و دەنگۆیەکیش هەیە، هەردوولا لەسەر گرێبەستێکی نوێ رێککەوتوون و بەم زووانە ئاشکرا دەکرێت.

یاریزانە بەڕازیلیەکەی مێرنگی تاوەکو هاوینی ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لەم ساڵانەی دواییە، چەند یانەیەک هەوڵی گواستنەوەی بۆ دەدەن بۆیە بەرپرسانی یانە شاهانەکە، بۆ ئەوەی دڵنیابن لە مانەوەی ئەستێرەکەیان، ئامادەن گرێبەستەکەی بۆ ماوەی 3 ساڵی دیکە واتە تاوەکو 2030 نوێ بکەنەوە.

رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانی بڵاویکردەوە، هەردوولا لەسەر گرێبەستە نوێیەکە رێککەوتن و مووچەی تەواوەتی ڤینی لە ساڵێک دەبێتە 20 ملیۆن یۆرۆ، واتە بۆ پێنج ساڵی داهاتوو یاریزانە بەڕازیلیەکە 100 ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچەی پێدەدرێت.

لەلایەکی دیکەوە دەنگۆیەکی بەهێزیش هەبوو کە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی، گرێبەستێکی پێشوەختەی بۆ ماوەی 10 ساڵ لەگەڵ ڤینیسیۆس واژۆ کردووە و ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە خولی فەڕەنسی دەکات، بەڵام هیچ کاتێک ئەم هەواڵە بە فەرمی باسی لێوەنەکرا.

هەروەها چەندانجار لە ماوەی دوو وەرزی رابردوو، بەرپرسانی یانەی هیلالی سعوودی هەوڵیان بۆ گواستنەوەی ئەستێرەکەی سامباداوە، بەڵام هەوڵەکانیان سەرەڕای ئەوەی ئامادەبوون پارەیەکی خەیاڵی پێشکەش بکەن بێ سوود بوون.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment