دۆناڵد ترەمپ نرخی بلیتی یارییەکانی مۆندیالی 2026 بەرز دەکاتەوە

دۆنالد ترەمپ
دۆنالد ترەمپ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاری داوە نرخی بلیتی vip یارییەکانی مۆندیالی 2026 کە لە خاکی وڵاتەکەی دەکرێت، بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بکرێتەوە و نرخێکی خەیاڵیشی بۆ داناوە.

تۆڕی هەواڵی ESPNـی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ، بڕیارە نرخی بلیتی vip مۆندیالی داهاتوو بەرز بکرێتەوە بۆ 200 هەزار دۆلار واتە 20 دەفتەر دۆلار. نرخی هەر بلیتێکی vip مۆندیالی داهاتوو 150 هێندەی بلیتی یاری کلاسیکۆ ئەمشەوی نێوان بارسێلۆنا و ریاڵ مەدریدە.

دوایین مۆندیال کە ساڵی 2022 لە وڵاتی قەتەر بەڕێوەچوو، نرخی هەر بلیتێکی vip 20 هەزار دۆلار بوو، واتە نرخی بلیتی مۆندیالی داهاتوو 20 هێندەی مۆندیالی ڕابردوو بەرزتر دەبێتەوە. سەرچاوەکانی ئەمریکاش باس لەوە دەکەن، ئامانجی دۆناڵد ترەمپ ئەوەیە لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی مۆندیالی 2026، کەسە دەوڵەمەندەکان زۆرترین پارە لە وڵاتەکەیان خەرج بکەن.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاوی کردەوە، بەرزکردنەوەی نرخی بلیتی vip مۆندیالی 2026، ناڕەزایەتی خەڵکی ئەمریکای لێ کەوتووەتەوە و ئەوان ترسیان لەوە هەیە، پێش دەستپێکردنی مۆندیال، نرخی بلیتی ئاساییش بەرز بکرێتەوە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment