وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: پرسی فەڵەستین بە شهڕ چارە ناکرێت
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، پرسی فەڵەستین تەنیا لە ڕێگەی سیاسییەوە چارە دەکرێت. گوتیشی، ڕاستە پشتگیریی ئیسرائیل دەکەین، بەڵام ڕەخنەشیان لێ دەگرین.
یەکشەممە 11ـی ئایاری 2025، یۆهان وادێفول, وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە سەردانەکەیدا بۆ قوبرس ڕایگەیاند، پێی وانییە پرسی فەڵەستین بە جەنگ چارە ببێت، بهڵکوو دەبێت بە سیاسیی چارەی ئەو کێشەیە بکرێت. ئاماژەشی دا، حەماس دەبێت چەک دابنێت، ئەمەش وادەکات چیتر هێز بۆ کۆنترۆڵی غەززە بەکار نەهێنرێت.
گوتیشی: دڵنیا نیم لەوەی ئیسرائیل بتوانێت لە ڕێگەی سەربازییەوە هەموو ئامانجەکانی بەدەست بهێنێت یان ئاسایشیی وڵاتەکەی بەوشێوەیە بەهێز بکات.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەشی دا، وڵاتەکهی بەهەموو شێوەییەک پارێزگاری لە ئاسایشیی ئیسرائیل دەکات، بەڵام ئەوە بەو مانایە نایەت کە نابێت ڕەخنە لەو وڵاتە بگرین یان وا لێک بدرێتەوە لێدوانەکانمان دژی جووە.
وهزارهتی تهندروستی فهڵهستینیش لەوبارەیەوە ڕایگهیاندوە، بەهۆی شەڕی حەماس و ئیسرائیل لە سەرەتای شەڕەکەوە تاوەکوو ئێستا ژمارهی كوژراوانی فهڵهستینی گهیشتووهته 52 ههزار و 829 كهس، هاوکات 119 ههزار و 554 كهسی دیکەش بریندار بوون.