ھەڤاڵ ئەبوبەكر: سلێمانی بهرهو بهرگری گشتی دهڕوات
"پێدەنێینە قۆناغێكی نوێ"
K24 – سلێمانی
پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سلێمانی بهرهو بهرگری گشتی دهڕوات و پێدەنێتە قۆناغێكی نوێ.
ھەڤاڵ ئەبوبەكر، بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئێستا چاودێر و بەدواداچوون لەسەر بارودۆخەكە دەكەین، ئەم بارودۆخە نەك لای ئێمە، بەڵكو لە ھیچ شوێنێكی دونیا تێنەپەڕیووە، بەڵام دەتوانین بڵێین ئێستا سلێمانی بەرەو بەرگری گشتی دەڕوات، بە دروستبوونی بەرگری گشتی پێدەنێینە قۆناغێكی نوێ".
گوتیشی: "ئەنجامدانی پشكنینی نوێ نامانگەیەنێتە ئەنجام، ئێستا پێوەر و ئامارەكانمان لەسەر ئەو كەسانەن كە بەھۆی كۆرۆناوە باری تەندروستیان ناجێگیرە، ئەگەر ھاووڵاتییان لەسەر خۆپارێزی و جێبەجێكردنی رێنمایی و رێكارەكان بەردەوام بن، وەك پێشتر رامانگەیاندبوو، لە دوای 15ی ئەم مانگە پێدەنێینە قۆناغێكی باشتر".