سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی: پێویستە کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنرێت
ئه‌مڕۆ دووشەممە، 12-05-2025، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی لە باڵيۆز ماهر ئه‌لكه‌ره‌كى، كونسوڵى گشتيى نوێى فهڵەستين له هه‌رێمى كوردستان کرد.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتە ڕوو، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی وێڕاى پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى، پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا.
ئاماژە بەوەش کراوە "کونسوڵی گشتیی فەڵەستین، سڵاو و ڕێزی مەحموود عەبباس (ئەبو مازن)ی سەرۆکی فەڵەستینی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و ئاماژه‌ى بە پەیوەندیی مێژوویی نێوان فەڵەستین و کوردستان کرد و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە."
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "دوايين پێشهاتەکانی دۆخى غه‌ززه تاوتوێ کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی کۆتاییهێنان بە شەڕ و ئازار و مەینەتییەکانی خەڵکی سیڤلی غەززە و پاراستنى مافە ڕەواکانی گه‌لى فه‌ڵه‌ستين و ئاسایش و سەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."