میدیای ئەمەریكا: تەقینەوەیەكی بەھێز لە شاری بالتیمۆر روویدا
خانووەكانی تەخت كردووە
K24- ھەولێر
میدیاكانی ئەمەریكا رایانگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، تەقینەوەیەكی بەھێز لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری بالتیمۆر ئەمەریكایی روویدا و خانووەكانی نزیك ناوچه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لەگەڵ زەوی تەختكردووە.
لە ھەندێك وێنەدا كە كەناڵی "WBFF" بڵاویكردەوە دەردەكەوێت: ریزێكی خانوو لەگەڵ زەویدا تەخت بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، له ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه، ئافره‌تێك گیانی له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌ك برینداریش گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه، تیمه‌كانی فریاگوزاری گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه و رزگاركردنی زیانلێكه‌وتووانی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه، هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه، بۆرییه‌كی غاز بووبێت، له ماڵێكی گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا.
سه‌رچاوه: RT
م.ئ