عێراق لە پلەی یەکەمی هاوردەکارانی سەوزەی تورکیا دێت

بەپێی داتاکانی پەیمانگای ئاماری تورکیا، لە ساڵی 2024دا، عێراق لە پلەی یەکەمدایە لە هاوردەکردنی بەروبوومی سەوزەی تورکیا.

سێشەممە، 13ـی ئایاری 2025، پەیمانگای ئاماری تورکیا، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە "هەناردەی سەوزەی تورکیا لە ساڵی 2024دا، گەیشتە ئاستێکی بەرز، کە داهاتەکەی نزیکەی 2.47 ملیار دۆلار بووە، ئاماژەی بەوەش داوە، بەگوێرەی ئەم ئامارە لە 10 ساڵی ڕابردوودا، 80% هەناردەی سەوزە زیادی کردووە."

بەگوێرەی داتاکە "هەناردەی سەوزەی تورکیا بۆ عێراق بە بەهای 433 ملیۆن دۆلار لە پێشەنگی لیستەکەدا هاتووە، جەزائیر لە پلەی دووەمدایە و بە بەهای 269 ملیۆن دۆلار سەوزەی هاوردە کردووە، ئەڵمانیا هێشتا جگە لەوەی بازاڕێکی سەرەکییە بۆ تورکیا، بە بەهای 183 ملیۆن دۆلار سەوزەی لە تورکیاوە هاوردە کردووە."