ناتانیاهۆ: بەم نزیکانە ئۆپەراسیۆنێک لە غەززە بۆ کۆتاییپێهێنانی حهماس دەست پێ دەکەین
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەم نزیکانە سوپای وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنێکی بە هێز بۆ سەر غەززە دەست پێ دەکات و تاوەکوو کۆتایی بە حەماس نەهێنن وازناهێنن.
سێشەممە 13ـی ئایاری 2025, بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سوپای ئیسرائیل بە هەموو هێزیەوە دەچێتە غەززە، بۆ ئەو مەبەستە دەچین کە حەماس لەناو ببەین؛ گوتیشی: هیچ سیناریۆیەکیش ناتوانێت ڕێگریمان لێ بکات.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەشی دا، وڵاتەکەی بە دوای وڵاتێکدا دەگەڕێت کە هاووڵاتییانی غەززە وەربگرێت.
هەروەها باسی لەوەش کرد، بەگوێرەی هەڵسەنگاندنەکان %50 هاووڵاتییان کەرتی غەززە دەیانەوێت ئەو کەرتە بەجێ بهێڵێن.
دوێنێ دووشەممە 12ـی ئایاری 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، لە چەند ڕۆژی داهاتوو شتێک لە غەززە ڕوو دەدات، کە هەرگیز پێشتر ڕووی نەداوە.