زاخۆ.. ماوه‌ی 6 رۆژه‌ شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان په‌كه‌كه‌ و هێزه‌كانی توركیا به‌رده‌وامه‌

به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ زیانه‌كانی په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا نازانرێت

K24 - زاخۆ:

ماوه‌ی چه‌ندین رۆژه‌ شه‌ڕوپێكدادان له‌ نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا له‌ شه‌ش گوندی سنووری شاره‌دێی "باتیفا" له‌ قه‌زای زاخۆ به‌رده‌وامه‌ و زیانی زۆر به‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ و گوندنشینان كه‌وتووه‌‌ و ناتوانن بچنه‌وه‌ ناوچه‌كانیان.

له‌ باره‌ی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌ و دۆخی ناله‌باری ناوچه‌كه‌ش، "دلشێر عه‌بدولستار"، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باتیفا به‌ "كوردستان24"ـی راگه‌یاند، هه‌رچه‌ند زیانی گیانی له‌ ریزی هاووڵاتیان له‌و شه‌ڕ و بۆردومانانه‌دا نه‌بووه‌، به‌ڵام قه‌باره‌ی زیانه‌ ماددییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كه‌، كه‌ ناتوانرێت مه‌زه‌نده‌ بكرێت، چونكه‌ وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، له‌ ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش رۆژه‌دا زۆربه‌ی ره‌ز و باخه‌كانی هاووڵاتییان سووتاون.

گوتیشی: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئێستا دۆخه‌كه‌ له‌ بۆردومانه‌وه‌ بۆ شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ نێوان په‌كه‌كه‌ و هێزه‌كانی توركیا گۆڕاوه‌، به‌ڵام تا ئێستا هیچ له‌باره‌ی زیانه‌كانی هه‌ردوولا نه‌زانراوه‌.

H.B