سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی سەردانی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمەریکای کرد

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمەریکای کرد کە بڕیارە بەم نزیکانە لە هەولێر بکرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، لە هەولێر، سەردانی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمەریکای کرد و لەلایەن ستیڤن بیتنەر کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا پێشوازی لێکرا.
سەرۆکی حکوومەت و کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا بەشەکانی باڵەخانەکەیان بەسەرکردەوە کە بڕیارە بەم نزیکانە بە شێوەیەکی فەرمی بکرێتەوە.