"ھەولێر و بەغدا گەیشتوونەتە خاڵی ھاوبەش"

"لەبەرامبەر بڕی نەوتی دیاریكراو حكومەتی عێراق شایستە داراییەكان رەوان بكات"

K24 ھەولێر

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ھەولێر و بەغدا لەسەر پرسی بودجە و مووچە گەیشتوونەتە خاڵی ھاوبەش.

ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پەر‌له‌مانی عێراق به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند، هه‌ولێر و به‌غدا گه‌یشتوونه‌ته‌ خاڵی هاوبه‌ش له‌سه‌ر پرسی بودجه‌ و مووچه‌ و نه‌وت.

گوتیشی، بڕیاره‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی پاره‌ی دیاریكراوی نه‌وت كه‌ 250 هه‌زار به‌رمیله‌ راده‌ستی حكومه‌تی عێراقی بكات و له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی فیدڕاڵی بودجه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ بكات. هه‌ر چه‌نده‌ پێشتر به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌ ته‌واوی نه‌داوه‌.

ئاماژەی بەوەشدا، رەنگە ئەو رێككەوتنە بۆ چەند مانگێك بێت، چونكە پێویستە لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 لەسەر بنەمای دەستوور رێككەوتن لەنێوان ھەردوولادا بكرێت و بچێتە بواری جێبەجێ كردن.