ترەمپ بە چەند وشەیەکی سەرنجڕاکێش ستایشی شەرعی کرد

مێدیا ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ستایشی سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریای كردووه و به چه‌ند وشه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش پێیدا هه‌ڵگوتووه.
چوارشه‌ممه، 14ـی ئایاری 2025، هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ی "تایمز" و "واشنتن پۆست"ـی ئه‌مه‌ریكایی بڵاویان كرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كاتی به‌جێهێشتنی ڕیاز، ڕووبه‌ڕوو چه‌ند قسه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا كردووه و گوتوویه‌تی: "پێم وایه شه‌رع مرۆڤێكی زۆر گه‌وره‌یه، گه‌نجێكی سه‌رنجڕاكێشه، جه‌سته‌یه‌كی به‌هێز و ڕابردوویه‌كی زۆر به‌هێزی هه‌یه و ئه‌و شه‌ڕكه‌رێکی باش بووه."
سێشه‌ممه، 13ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا گەشتەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەست پێ کرد و له یه‌كه‌م وێستگه‌شدا، گەیشتە ڕیاز و لەلایەن محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودییەوە پێشوازیی لێ کرا.
چوارشه‌ممه، 14ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و له ڕیازی پایته‌ختی سعوودیه لەگەڵ ئەحمەد شەرع و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودییە کۆ بووەوە. هاوکات، ئاژانسی فەرمی تورکیا ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئۆنلاین بەشداریی کۆبوونەوەکەی کردووە.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، کۆشکی سپی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا ترەمپ داوای لە شەرع کردووە "تیرۆریستە فەڵەستییەکانی نێوخۆی سووریا، بەتایبەت ئەوانەی سەر بە حەماس، جیهادی ئیسلامی و جەبهەی شەعبین و دژایەتیی ئیسرائیل دەکەن، لە وڵاتەکەی دەر بکات."
بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی کۆشکی سپی، ترەمپ داوایشی لە سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا کردووە، هاوکاریی ئەمەریکا بکات لە شەڕی دژی داعش، هەروەها بەرپرسیارێتیی چاودێریی زیندانەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئەستۆ بگرێت کە دەیان هەزار چەکدار و خێزانی داعشیان تێدایە.
هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی سعوودییە لە ڕاگەیەنراوێکی دیکەدا باسی لەوە کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا ترەمپ جەختی لە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا و پشتیوانیی ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتەی کردووەتەوە. بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ئەحمەد شەرعیش گوتوویەتی: "سووریا بە متمانەوە بەرەو داهاتوو هەنگاو دەنێت."
شەوی ڕابردوو 13/14ـی ئایاری 2025، ئەحمەد شەرع بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، گەیشتە ڕیاز.