سەرۆک بارزانی: بنەماکانی شەراكەت و تەوازون و تەوافوق جێبەجێ نەکرێن، عێراق سەقامگیر نابێت

پێنجشەممە، 15-05-2025، سەرۆک بارزانی لە گوتارێکدا، لە ڕێوڕەسمی کۆنگرەی یەکگرتنەوەی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابییان و لاوان، لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا گوتی: "ئەگەر هەموو لایەنە سیاسییەکان بیانەوێت، عێراق سەقامگیر بێت و خەڵکەکەی بەختەوەر بێت، دەبێت بگەڕێنەوە بۆ هەر سێ بنەمای شەراكەت و تەوازون و تەوافوق کە لە دوای ساڵی 2003 عێراقیان لەسەر دامەزرێنراوە.. ئەگەر ئەوە نەکرێت، پێم وا نییە دۆخی عێراق سەقامگیر ببێت."