سەرۆک بارزانی: لە نیوە کەمتری پشکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێمە دەنێردرێت

پێنجشەممە، 15-05-2025، سەرۆک بارزانی لە گوتارێکدا، لە ڕێوڕەسمی کۆنگرەی یەکگرتنەوەی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابییان و لاوان، لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە "لە نیوە کەمتری پشکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێمە دەنێردرێت، تەنیا تۆز و خۆڵەکەی نەبێت سێ ئەوەندە دەبێت."

سەرۆک بارزانی گوتیشی: "وایان لە بابەتی مووچە کردووە، کە خەبات و تێکۆشانی ئەو هەموو ساڵەی ئەم میللەتە و ئەو هەموو شەهیدانەی دراون و ئەو هەموو ئەنفال و کیمیابارانە، تەنیا لەبەر مووچە بوونە. ئەگەر مەبەست مووچە با، دەوڵەتانی پێشتر دەستی کوردیشیان ماچ دەکرد و مەمنونیش بوون. بەداخەوە ئەمە بەچاوساغی و بە ڕێنمایی هەندێک لایەنی ناوخۆ بووە."