ڕاگەیاندراوی فەرمی بەرگریی شارستانیی هەرێم دەربارەی ڕووداوەکەی شارەدێی شەمامک

بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: دوو کارمەندی تیمی ڕزگارکردنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر لەکاتی هەوڵدان لە دەرهێنانی تەرمی شۆفێریکی یەکێک لە پاڵاوگەکان لەنێو کۆگایەکی بەرهەمە نەوتییەکانی پاڵاوگەیەک دوو کارمەندی بەرگری شارستانی گیانیان سپارد.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگرییی شارستانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی، 16ـی ئایاری 2025، لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر4:11 خولەک تیمەکانی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر ئاگادارکراونەتەوە لە ڕوودانی حاڵەتێکی خنکانی هاووڵاتیەکی بە ڕەگەز عەرەب، لەنێو کۆگایەکی هەڵگرتنی بەرهەمە نەوتیەکانی یەکێک لە پاڵاوگەکانی سنوری ناحیەی شەمامک دەستبەجێ تیمەکانمان بەڕێکەوتن بۆ دەرهێنانی تەرمی  هاوڵاتیەکە.

بەرگریی شارستانیی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای گەیشتنی تیمی ڕزگارکردنی سەر بە بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر دوو کارمەندی تیمی ڕزگارکردنی بەڕێوبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ناوەکانی، یوسف شەریف حەسەن، صەباح سەلیم، لە کاتی ئەرک و هەوڵدان بۆ دەرهێنانی تەرمی  هاوڵاتیەکە  گیانیان سپاد.

ئەمڕۆ هەینی 16ـی ئایاری 2025، سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شۆفێری یەکێک لە پاڵاوگەکانی سنووری شارەدێی شەمامک لەکاتی کارکردن کەوتۆتەوە نێو خەزانێکی نەوت و بەنزین، دوای ئەوەی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە و ویستوویانە ڕزگاری بکەن، دوو کارمەندی بەرگری شارستانی هەولێر، کەوتوونەتە نێو پاڵاوگەکە و گیانیان لەدەستداوە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment