سووریا دراوه‌كه‌ی له بری ڕووسیا له ئه‌ڵمانیا و ئیمارات چاپ ده‌كات

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سووری ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ڵگرتنی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌یان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چاكسازییه‌كان ده‌بێت.
هه‌ینی، 16ـی ئایاری 2025، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سووری ڕایانگه‌یاند، حكوومه‌تی نوێی ئه‌و وڵاته به نیازه دراوی سووری بۆ له‌مه‌ودوا له بری ڕووسیا، له ئه‌ڵمانیا و ئیمارات چاپ بكات، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو و ڕۆژئاوا.
دیمه‌شق له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 15ـی ئایاری 2025 و هه‌ر دوای بڕیاری هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ری له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی به بڕی 800 ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دی بی وۆرڵدی ئیماراتی واژۆ كرد به مه‌به‌ستی نوێكردنه‌وه و پێشخستنی به‌نده‌ری ته‌رتووس.
هاوكات عه‌بدولقادر حه‌سرییه، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی سووریا ڕایگه‌یاندووه، بڕیاری هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر سووریا، وه‌رچه‌رخان و پێچانه‌وه‌یه‌كی مێژووییه بۆ سووریا و سوورییه‌كان و ڕه‌نگدانه‌وه و كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر پێشكه‌وتنی بواری ئابووریی ده‌بێت.
سێشەممە، 13ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە گوتارێکدا ڕایگەیاند، لەسەر داوای محەممەد بن سەلمان، جێنشنینی سعوودییە، بڕیاری داوه هەموو سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت.